چۆن نوروگراممایند سەرهەڵدا
لە زمانی کوردیی کرمانجیدا، هەر کەسایەتییەکی زمانی لە گفتوگۆدا بە دوو جێناوی جیاوازی یەکەم کەس نیشان دەدرێت. هەر یەک لەم ضمیرانە تایبەتمەندی و توانای دەربڕینی تایبەتی خۆی هەیە.
بۆ نموونە، یەکەم کەسی تاک تەنها بە یەک شێوەی "من" دەربڕدرێت نەک؛ بەڵکوو بە دوو شێوە: ئەوەی من ناویان ناوم خۆی یەکەم و خۆی دووەم.
کاتێک دەستم کرد بە بەراوردکردنی ئەم دوو جێناوە لەگەڵ کەسایەتییە کڵاسیکییەکانی فروید — بە تایبەتی Id (هو) و Ego (أنا) — شتێکی سەرنجڕاکێشەم بینی:
ئەم ضمیرانە بە یاسا ڕێزمانییە زۆر ورد و ئاڵۆز ڕێکدەخرێن کە تایبەتمەندیی زانستی و کارکردی جیاوازیان پێدەبەخشن.
هەر ضمیرێک وەک ئەوەیە بە هەستێکی جیاواز لە کات، هەست و کردار کار بکات؛ ئەمەش ئاماژە دەدات بە بوونی پێکهاتەیەکی بنچینەیی کە هەم زمانییە و هەم دەروونییە.
ئەم دۆزینەوەیە وای لێکردم لێکۆڵینەوە لە بنەمای عەصبیی ئەم کارکردانە بکەم. دەستم کرد بە توێژینەوە لەوەی ئەم پاتێرنە ڕێزمانیانە و پێکهاتەی جێناوەەکان چۆن لە مێشکدا پرۆسە دەکرێن، و کام ناوچە مێشکییەکان بەشداری لە هاوکێشەکردنیان دەکەن.
لە کۆتاییدا، ئەم ڕێگەی لێکۆڵینەوەیە گەیشتم بە دیاریکردنی ئەو ناقڵە عەصبییانەی کە دەتوانن ڕۆڵی گرنگ لە ئەم کارلێکە داینامیکییە زمانی-زانستییەکاندا بگێڕن.
بەم شێوەیە تیۆریی نوروگراممایند سەرهەڵدا:
لە خاڵی تلاقیی زمان، دەروونناسی و زانستی عەصب — وەک مۆدێلێکی نوێ بۆ تێگەیشتن لەوەی بیرمان چۆن قسە دەکات، چۆن بیردەکاتەوە و چۆن خۆی دەناسێت لە ڕێگەی ڕێزمانەوە.
نووسراوە لەلایەن
إنزار شریف صالح 🌿
neuro grammar mind مێشکە دەمار رێزمانی ئاگا